دەربارەی Kurdistan24
دامەزراوەی كوردستان24 بۆ توێژینه‌وه و راگه‌یاندن، نێوەندێكی میدیاییە. بێلایەنانە و پیشەییانە، بەرهەمێكی پوختی میدیایی بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵانە پێشكەشى بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌رانی دەكات.
کوردستان24، زانیاریی راست و درووست بۆ وەرگرانی كوردزمان لە كوردستان و ناوچەكە و تەواوی جیهان لە رێگەی تۆڕێکی میدیایی رێکخراو: رادیۆ، تەلەڤزیۆن، ویبسایت بە زمانەكانی (كوردی- ھەردوو شێوەزاری "کرمانجی، سۆرانی" و ئینگلیزی، عەرەبی، توركی و فارسی) دەگوازێتەوە.
میتۆدی كاركردنی Kurdistan24
کوردستان24، دامەزراوەیەكی تایبەت بە توێژینەوە و راگەیاندنە، وەك نێوەندێكی میدیایی ھەمەجۆر بەشێوەیەکی درووست و بابەتیانە و بە پێی پهرهنسیپی "به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی"، ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كانی به‌رانبه‌ر (نیشتمان، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، ئازادیه كه‌سییه‌كان) به‌جێده‌گه‌یه‌نێت.
ئامانجی دامەزراوەی كوردستان24، گەشەپێدانی ئەو رووخسارە میدیاییەیە کە میدیا لە کوردستان دەقی پێوە گرتووە و دەیەوێت ببێتە رێنیشاندەر بۆ جیھانێکی نوێی کاری میدیایی لە ناوچەكە بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی.
كوردستان24 لە رێگەی تۆڕێكی فراوانی پەیامنێران له كوردستان و زۆربەی وڵاتانی دونیا، بەخێرایی و بێلایەنانە، بە دوای رووداوەكاندا ده‌چێ و بەدواداچوونی وردی چركە بە چركەی ھەیە لەسەر ئەو بابەتانەی كە بۆ پێكھاتە جیاجیاكانی كوردستان جێگەی بایەخن.
كوردستان24 ھیچ بەربەستێکی دانەناوە لە بەردەم پرۆسەی گەڕان بە دوای زانیاری‌دا. بەو مانایەی کوردستان بەشێکە لە جیھانێکی فراوانتر و ئەمەش لە کارەکانیدا رەنگیداوەتەوە.
كوردستان24 به كوردیەكی ره‌وان، پاراو و سه‌نگین، بەرهەمی كەناڵەكانی خۆی پێشكەش دەكات.
كوردستان24 په‌ره‌نسیبی هاوسه‌نگی و بابه‌تیبوون و به‌رپرسیاریه‌تی له رووماڵ و به‌دواداچوونه رۆژنامه‌وانییه‌كان په‌یڕو ده‌كات و بە گوێره‌ی ستاندارده باوه‌كانی میدیایی و ئیتیكی رۆژنامه‌وانی کار دەكات.
پەیامی Kurdistan24
کوردستان24 كار ده‌كات بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری لێبوردەیی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتەوایی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان.
کوردستان24 كار ده‌كات بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری ژینگه‌پارێزی، پەروەردەیەكی تەندروست، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئینتمای تاك بۆ خاك و نیشتمان.
كوردستان24 مافی راده‌ربڕین بۆ هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه، به جیاوزی فكری و ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی مسۆگه‌ر ده‌كات.
کوردستان24 پەرە بە بیری سەربەخۆیی لە كوردستان دەدات.
بینەرانی Kurdistan24
کوردستان (عێراق، تورکیا، ئێران و سوریا)، ھەروەھا کوردانی نیشتەجێی وڵاتانی ئەورووپا و باکووری ئەمریکا و ئوسترالیا.
بەشەکانمان:
- كەناڵی ئاسمانی كوردستان 24
- رادیۆی كوردستان24
- ویبسایتی كوردستان24 بە زمانەكانی كوردی (سۆرانی – كرمانجی) ، ئینگلیزی، عەرەبی و توركی و فارسی
- سەنتەری توێژینەوە و راپرسی
نووسینگەكانی Kurdistan24 :
- باشووری كوردستان (ھەولێر، سلێمانی، دھۆك، كەركووك)
- عێراق (بەغدا)
- باكووری كوردستان (دیاربەكر ، وان)
- رۆژئاوا (قامیشلۆ، كۆبانێ)
- توركیا (ئەنقەرە، ئیستەنبووڵ)
- ئەوروپا ( برۆکسل، ئەڵمانیا، سوید، هۆڵەندا)
- ئەمریكا (واشنتن دی سی)
- رووسیا (مۆسکۆ)