گوژمەی پێویست بۆ 10 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت
گوژمەی پێویست بۆ 10 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت

گوژمەی پێویست بۆ 10 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت

لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی و 17%ی داهاتی ئاو، بڕیار لەسەر خەرجكردنی چەند گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر و دابینكردنی پێداویستیی گرنگ لە سنووری پارێزگای هەولێر درا.

دووشەممە 5ـی ئابی 2024، پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی و 17%ی داهاتی ئاو، بڕیار لەسەر خەرجكردنی چەند گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر و دابینكردنی پێداویستیی گرنگ لە سنووری پارێزگای هەولێر دراوە، لەوانەش، 89،966،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقامەكانی بازاڕی هاوچەرخ لە كەسنەزان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، هەروەها خەرجكردنی27،006،000دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دابینكردنی پێداویستیی كارەبایی و میكانیكی بۆ دامەزراندنی سیت پەمپ و بۆستەر دەواجن، لەگەڵ چاككردنەوەی كارەباییەكانی پرۆژەی ئاوی ئیفراز یەک لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر.

ئاشکرای کردووە کە 30،000،000دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كڕینی گازوایل بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر و

25،111،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردن و دانانی كربستۆن بۆ بەشێك لە كۆڵانەكانی دووسەرەفەتاح لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر خەرج دەکرێت، لەگەڵ خەرجكردنی 25،111،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردن و دانانی كربستۆن بۆ بەشێك لە كۆڵانەكانی پیرداود لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.

سەرباری خەرجكردنی 14،896،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دابینكردنی سۆلینۆید ڤاڵڤ بۆ چەیك ڤالڤڵی پەمپەكانی وێستگەی پرۆژەی ئاوی خواردنەوە و

62،572،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقامی كۆنكرێتی لە كۆتایی شەقامی بازاڕ تاكوو گەڕەكی كۆمەڵگەی ئیداری لە قەزای خەبات.

هەروەها خەرجكردنی 10،085،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ئامادەكردنی شوێن و گواستنەوە و دانانی حاویەی زبڵی ژێر زەوی لە ناوچەی پیشەسازیی باكوورەوە تا بازاڕی سپی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.

ڕاشیگەیاندووە، 5،829،000 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی لێدانی كربستۆن بۆ شەقام لە گەڕەكی هەولێری نوێ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و

86،008،000دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كڕینی كەرەستە و گازوایل بۆ بەرهەمێنانی قیڕ لە جۆری بایندەر بۆ چاككردنەوەی چاڵ و شكستی شەقامەكانی سەنتەری شاری هەولێر خەرج کراوە.