گۆڤاری هەنگ بە بەرگێکی نوێ بڵاو كرایەوە
گۆڤاری هەنگ، گۆڤارێكی منداڵانە، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەری دەكات.
ئەمڕۆ 5ـی ئابی 2024، گۆڤاری هەنگ، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەری دەكات، ژمارە 187ـی گۆڤارەکە لە بەرگێكی ڕازاوە و چاپێکی نوێدا بڵاو كرایەوە.
گۆڤاری هەنگ، گۆڤارێکی منداڵانەیە، لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، وەك هەوڵێك بۆ خزمەتكردنی منداڵانی كوردستان، لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە چاپ و بڵاو دەكرێتەوە.
خاوەنی ئیمتیازی گۆڤارەكە، حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانە، سەرنووسەر ئاریان عەبدولخالق سەرسام و بەڕێوبەری نووسین، ڕەهێڵ ڕەشیدە.
گۆڤارەكە لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی كتێبخانە گشتییەكان ژمارە سپاردنی 272ـی ساڵی 2022ـی پێ دراوە و بە تیراژی 1000 دانە چاپ کراوە.