پۆلیسی هەولێر کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە ئافرەتان و خۆناساندنی بە پزیشکی جوانکاری دەستگیر دەکات
K24 – هەولێر:
بەڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه خۆی له هاووڵاتییان كردبووه پزیشك و به‌هۆیه‌وه له رێگه‌ی سۆشیال میدیاوه چه‌ندین ئافره‌تی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووە.
5ـی ئابی 2024، پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لە ژمارەیەک ئافرەت كردبوو کە گرته‌ڤیدیۆی نه‌شیاویان بڵاوده‌كاته‌وه، دوای ئەوەی خۆی بە پزیشکی جوانکاری ناساندبوو.
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندووە: تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دووبارە (دکتۆر سوهەیب)یان بە تۆمەتی فریودان و هەڕەشەکردن لە ئافرەتان و خراپ بەکارهێنانی هێلەکانی پەیوەندی دەستگیر کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرابوو، دواتر بە کەفالەت ئازاد کرابوو، دووبارە دەستی بە هەڕەشەکردن لە ئافرەتان کردبووەوە و هەروەها خۆی وەکو پزیشکی جوانکاریی ناساندبوو، کە لەو ڕێگایەوە ئافرەتانی هەڵدەخەڵەتاند و وێنە و ڤیدیۆی دەگرتن و هەڕەشەی لێ دەکردن، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، دووبارە دەستگیر کرایەوە و ڕادەستی دادگا کرا.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، تۆمه‌تباره‌كه دوای ئازادكردنیشی ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه‌ته‌وه و ئه‌مجاره‌شیان سه‌ره‌ڕای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ئافره‌تان به‌ڵێنی به حه‌وت ئافره‌تیش دابوو كه بیانهێنێت.