بە گوژمەی زیاتر لە 125 ملیۆن دۆلار، پرۆژەی ئاو بۆ گوندەکانی ناوچەی بارزان جێبەجێ دەکرێت

غەفوور ئەحمەد، قایمقامی مێرگەسۆر
غەفوور ئەحمەد، قایمقامی مێرگەسۆر

قایمقامی مێرگە سۆر ڕایگەیاند، بە ڕەزامەندی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەی زیاتر لە 125 ملیۆن دۆلار، پرۆژەی ئاو بۆ 51 گوندی سەربە شارەدێی بارزان جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی ئابی 2024، غەفوور ئەحمەد سوار، قایمقامی مێرگەسۆر بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند، لە کارنامەی کابینەی نۆیەمدا هاتووە کە دەبێت بایەخێکی زۆرتر بە شارۆچکە و شارەدێیەکان بدرێت، سەرۆکوەزیران ئەو بەڵێنەی خۆی گەیاندە جێ.

گوتیشی: چەندان پرۆژەی گرنگ لە شارۆچکەی مێرگەسۆر بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان کراوە.

قایمقامی مێرگە سۆر دەشڵێت: یەکێک لەو پرۆژانەی کە کراوە پرۆژەی ئاو بووە، بۆ 51 گوندی سەربە شارەدێی بارزان جێبەجێ دەکرێت، ساڵانێکی زۆر لەبەر قەیرانی دارایی ڕاوەستابوو، بەڵام سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر دا، بە گوژمەی زیاتر لە 125 ملیۆن دۆلار ئەو پرۆژە دەکرێت".

غەفوور ئەحمەد ڕاشیگەیاند، تاکو ئێستە بە تانکەر ئاو بۆ ئەو گوندانە گوازراوەتەوە، بەڵام ئەو گرفتە نامێنیت و کێشەکەش چارە دەکراوە. چونکە لە %80 کارەکانی پرۆژەکە تەواو بووە و زیاتر لە 38 هەزار کەس تێدا سوودمەند بووە، بەم زووانە پرۆژەکە تەواو دەکرێت و دەکەوێتە خزمەتی هاووڵاتییان ئەو 51 گوندە.