لە عێراق ڕۆژانە 543 کەس دەمرن

ڕۆژانە نزیکەی 168 هەزار و 54 کەس لە سەرانسەری جیهان بەهۆی جیاوازە دەمرن، لەوانە نەخۆشی، ڕووداوەکان، توندوتیژی و کارەساتی چاوەڕواننەکراو، عێراقیش لە پلەی شەشەم دێت لەنێو ئەو وڵاتە عەرەبیانەی کە ڕۆژانە زۆرترین ڕێژەی مردنیان هەیە.

ئەم ژمارانە ڕەنگە لە نێوان وڵاتاندا زۆر جیاواز بن، هەروەها کاریگەری دەستڕاگەیشتن بە چاودێریی تەندروستی، سەقامگیریی کۆمەڵایەتی، گەشەسەندنی تەکنەلۆجیا و دۆخی ئابووری گشتییان لەسەرە.

گۆڤاری " ceowrold"ـی ئەمەریکی بڵاوی کردەوە، هەردوو وڵاتی چین و هیندستان کە زۆرترین ژمارەی دانیشتووانیان هەیە، زۆرترین ڕێژەی مردنیش لە ڕۆژێکدا هەیە. لە چین، ڕۆژانە "29830" کەس دەمرن، لە هیندستانیش "26097" کەس دەمرن، هەروەها ئەمەریکاش بە هەشت هەزار و 91 حاڵەتی گیان سپاردن لە پلەی سێیەم دێت. ئەمەش تیشک دەخاتە سەر پەیوەندیی نێوان قەبارەی دانیشتووان و کۆی گشتیی مردووان، لە ڕیزبەندییەکە نەیجیریا لە پلەی چوارەمدایە بە 7.613 مردن، ئەندەنوسیاش لە پلەی پێنجەمدایە بە 5,836 حاڵەت.

لە جیهانی عەرەبیشدا، میسر بە 1701 حاڵەتی گیانسپاردن لە پلەی یەکەمدایە، سوودانیش بە 865 حاڵەت لە پلەی دووەمدایە، مەغریب بە 615 حاڵەت پلەی سێیەمی گرتووە، هەروەها یەمەن بە 561 حاڵەت لە پلەی چوارەم  دێت، جەزائیر بە 553 حاڵەت ۆلەی پێنجەمی گرتووە و عێراقیش بە 543 حاڵەتی مردن لە پلەی شەشەمدایە، هەروەها سۆماڵ لە پلەی حەوتەمدایە بە 514 حاڵەتی مردنی ڕۆژانە.

گۆڤارە ئەمەریکیەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو وڵاتانەی کەمترین حاڵەتی مردنیان تێدایە بریتین لە توڤاڵو، پالاو، سان مارینۆ و دوورگەکانی مارشال، کە ڕۆژانە یەک حاڵەتی مردنیان تێیدا تۆمارکراوە.