چی بۆ چارەرکردنى کێشەى کەمئاوی لە هەولێر کراوە؟
پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، له ده‌ستپێكى وه‌رزى گه‌رماى ئەمساڵ تاكو ئه‌مڕۆ چەندین پرۆژە کراون، هەروەها لە ڕێگەى تیمە هاوبەشەکانى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، تاڕادەیەکى زۆر باش توانراوە کیشەی کەمئاوی چارە بکرێت.
پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بە چارەکردنی کێشەی کەمئاوی کرد و ڕایگەیاند، بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەى کەمئاوى و دابینكردنى ئاوى پاكى خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتییان و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى کە ساڵانه له وه‌رزى هاوین به هۆى وشكه‌ساڵى و دابه‌زینى ئاستى ئاوى ژێر زه‌وى و زیادبونى خواست له سه‌ر بەکارهێنانى ئاو دروست دەبێت، کە بەو هۆیەوە بەشێک لە گەڕەکەکانى سەنتەرى شار و گوند و ناحییە و قەزاکانى دەووروبەر دووچارى گرفت دەبوون.
ئاماژەی بەوەش دراوە، لە ڕێگەى تیمە هاوبەشەکانى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان تاڕادەیەکى زۆر باش توانراوە ئیدارەى ئەو کێشانە بدرێت، هاوکات هەردوو بەڕێوەبەرایەتى ئاوى دەووروبەر و ئاوى هەولێر، لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر و بە هەماهەنگى یەکتر و لە چوارچێوەى ئەو نەخشە و بەرنامە و پلانەى کە داڕێشترابوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی، كاره‌كان به‌ڕێك و پێکی کراون و ڕۆڵێكى باشیان هەبووە له چارەكردنى كێشه‌كانى ئاو له سنورى پارێزگاى هەولێر، بە تایبەتى لە بەڕێوەبەرایەتى ئاوى دەووروبەرى هەولێر، له ده‌ستپێكى وه‌رزى گه‌رماى ئەمساڵ تاكو ئه‌مڕۆ ئه‌م پڕۆژه و كارانه‌ى خواره‌وه کراون، وەک:
1- هەشت بیر بە گوژمەى 230 ملیۆن دینار، لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر، لەم شوێنانە لێدراوە،
- گوندى كانى گهنى بیرى به‌دیلى ژماره 1 له كه‌سنه‌زان
- گوندى باخچه‌ى گه‌وره بیرى به‌دیلى ژماره 1 كه‌سنه‌زان
- گوندى گه‌ره‌وانى گه‌وره بیرى به‌دیلى ژماره 1 له باسرمه
- گه‌ره‌كى شیوه‌ڕه‌ش ژماره بیرى ژمارە 29 له ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك
- گوندى سیاو بیرى به‌دیلى ژماره 1 ناحیه‌ى شه‌مامك
- گوندى سه‌رمه‌زرا بیرى به‌دیلى ژماره 1 له داره‌توو
- قه‌زاى هه‌ریر بیرى ژماره 31
- قه‌زاى هه‌ریر بیرى ژمارە 32
2- لێدانى بیرى به‌دیلى ژماره 3 له‌سه‌ر بودجه‌ى سه‌ربارى پارێزگاى هەولێر، به گوژمه‌ى 83 ملیۆن دینار لە قه‌زاى قوشته‌په.
3- لێدانى سێ بیر له‌سه‌ر ئه‌ركى خێرخوازان به گوژمه‌ى 120 ملیۆن دینار لە
- كۆمه‌ڵگاى جه‌ژنیكان بیرى ژماره شه‌ش
- گوندى بێریات بیرى ژماره دوو له شه‌مامك
- گوندى مامهلوك بیرى ژماره دوو ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك
4- به گوژمه‌ى 250 ملیۆن دینار لەوشوێنانەش ئامادەکارى کراوە بۆ لێدانى بیر:-
- گوندى سپیگره به‌دیل له ناحیه‌ى هیران
- گوندى ئاریانه له ناحیه‌ى دێگه‌ڵه
- گوندى گاوه‌ره به‌دیل له ناحیه‌ى دیبه‌گه
- گوندى شێخ شێروان به‌دیل ناحیه‌ى شه‌مامك
- قه‌زاى هه‌ریر به‌دیلى یازده و پێنج
- ناحیه‌ى ڕزگارى به‌دیلى دوو
5- جێبه‌جێكردنى 17 پرۆژه‌ى ئاو و درێژكردنه‌وه‌ى تۆڕى ئاو به گوژمه‌ى 678 ملیۆن و 483 هەزار و 647 دینار، كه بریتین له
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى میرخوزار له قه‌زاى قوشته‌په
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى كانى رولكه له قه‌زاى پیرمام
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى لاجان هه‌ركى له شه‌مامك
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى گاینجى بچوك له ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى گۆمه‌سپان 2 له قه‌زاى پیرمام
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى میره‌كان ئه‌فه‌ندى له قه‌زاى قوشته‌په
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى تالهجار له قه‌زاى هه‌ریر
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى به‌ردبڕ له دێگه‌ڵه
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى به‌له‌بان له دێگه‌ڵه
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى پالانى له قه‌زاى قوشته‌په
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى ههلهجهى بچوك له قه‌زاى قوشته‌په
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى مه‌نداوه له ناحیه‌ى داشهكران
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى گردیشى سه‌روو له قه‌زاى قوشته‌په
- پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى بابهجیسك له قه‌زاى هه‌ریر
- پڕۆژه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى تۆڕى ئاوى گه‌ڕه‌كى كه‌ركوكیان 1+2 له ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك
- تۆڕى ئاوى گه‌ڕه‌كى كرێچیان له قه‌زاى شه‌قڵاوه
- تۆڕى ئاوى گه‌ڕه‌كى ئۆردوگا بلۆك 4 + گه‌ڕه‌كى باتاس له قه‌زاى هه‌ریر
به گشتى (30710)م بۆرى نوێ دانراوه.
6- گه‌یاندنى كاره‌با بۆ بیره‌كانى، شهكرۆك له باسرمه و بیرى ژماره 28 له كه‌ورگۆسك به گوژمه‌ى 32 ملیۆن و 12 هەزار و 925 دینار.
7- چاككردنه‌وه‌ى زیاتر له 95 بیرى ئاو كه خۆى له گۆڕینى تاخم ترومپا و زیادكردنى بۆرى و چاككردنه‌وه‌ى كاره‌باییات و شۆركردنهوهى بۆڕى زیاتر ده‌بینێته‌وه. ئه‌مه جگه له كڕینى شه‌ش تانكى ئاو به قه‌باره 21م3. بە گوژمه‌ى 350 ملیۆن دینار.
8- دابین كردنى گوژمه‌ى 241 ملیۆن 330 هەزار دینار بۆ دابه‌ش كردنى ئاو به تانكه‌ر له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى وشكه ساڵى.
9- خه‌رج كردنى گوژمه‌ى زیاتر له 110 ملیۆن دینار بۆ پرۆژه‌ى ئاوى (قه‌ندیل – شه‌قڵاوه) بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه‌م و كوڕییه‌كان و زیادكردنى ئاوى به‌رهه‌م هاتوو به بڕى 10,000 هه‌زار م3 له ڕۆژێكدا كه به به‌راورد به ساڵى پار رۆڵێكى سه‌ره‌كى هه‌بوو له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى سنوره‌كه و ڕێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ى ئاو، كاره‌كانیش بریتى بوون له
- چاککردنەوەى كاره‌بایى و میكانیكى هه‌ر سێ ترۆمپاى بوسته‌ر ستهیشنى ژماره 4
- خاوێن كردنه‌وه و چاککردنى كلاریفایهكان و ئین تهیكى پرۆژ.
- گۆڕینى كهپاستهر بانكى په‌مپى ژماره یه‌ك له بوسته‌ر ستهیشنى (5) و زیادكردنى په‌مپه‌كان له دوو بۆ سێ په‌مپ.
- به‌ستانى كاره‌بایى مۆلیدهیهكى 150KVA له حه‌وزى سه‌ره‌كى پرۆژه‌كه له قه‌زاى پیرمام به مه‌به‌ستى كۆنترۆل كردنى دابه‌ش كردنى ئاو.
- چاككردنه‌وه و دابین كردنى پاترى پێویست بۆ سیسته‌مى PLC و Soft start protectionى بوسته‌ر ستهیشنى 5.
- چاككردنه‌وه‌ى كاره‌بایى و میكانیكى په‌مپى ژماره یه‌كى بوسته‌ر ستهیشنى ژماره 3