ئۆستین و گالانت: هێرش بۆ سەر عەین ئەسەد لێکەوتەیەکی مەترسیدارە

لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمەریکا و یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، دوای ئەوەی هێرشی بنکەی "عەین ئەسەد"ی ئەمەریکی لە عێراق کرایە ئامانج بە "هەڵکشانی مەترسیدار و نیشاندەری ڕۆڵی ناسەقامگیرکەری ئێران لە ناوچەکە" دەزانن.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوانیان، ئۆستین پابەندبوونی پتەوی ئەمەریکای بە ئاسایشی ئیسرائیل دووپاتکردەوە "لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران و حزبوڵای لوبنان و میلیشیاکانی دیکەی هاوپەیمانی ئێران".

هەروەها لەمیانی پەیوەندییەکەدا، ئۆستین نوێکارییەکی لەبارەی "ڕێوشوێنەکانی ئامانجی بەهێزکردنی هەڵوێستی سەربازی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا لەبەر ڕۆشنایی پەرەسەندنی دۆخەکە" پێشکەشکرد.

درەنگانی شەوی دووشەممە، 5ـی ئابی 2024، پنتاگۆن ڕایانگەیاند، بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق، بە مووشەک بۆردوومان کرا کە هێزەکانی هاوپەیمانانی تێدایە و تێیدا چەند سەربازێک بریندابوون زیانەکانیش نەزانراوە.

لە 17ـی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو 25ـی تەمموز، زیاتر لە 170 هێرش کراونەتە سەر بنکە و هێزەکانی ئەمەریکا لە هەرسێ وڵاتی عێراق، سووریا و ئوردن.