شۆڕش ئیسماعیل بۆ کوردستان24: ڕێژەی بەهەدەردان لە وەزارەتی پێشمەرگە سەدا 80 کەمبووەتەوە

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 ڕایگەیاند: ئیرادەیەکی بەهێز هەیە بۆ پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاوی باش نراوە.

6ـی ئابی 2024، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: پشتیوانی بەهێز لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ پرۆسەکە و ئاشکراشیکرد: به‌هەدەردان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ڕێژەی 80% کەمبووەتەوە.

شۆڕش ئیسماعیل گوتیشی: لە ڕووی سەربازی و کارگێڕییەوە هەنگاوی باش نراوە لە پرۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە و دڵنیاییشیدا لەوەی دەتوانن لە ئاییندەدا هێزێکی پێشمەرگەی یەکگرتووی نیشتمانی دروست بکەن بتوانێت ڕووبەڕووی هەڕەشەکان ببێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وەزیری پێشمەرگە باسی لەوەشکرد، هەنگاوەکان ئاسان نین بەڵام بەردەوامن و دروستکردنی ئەو هێزە یەکگرتووەش خەونی هەموو تاکێکی کوردە.