سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، له نووسینگه‌كه‌یان هیچ بانگهێشتامه‌یه‌ك ده‌رنه‌چووه به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه و دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
ڕۆژی شه‌ممه، 10ـی ئابی 2024، سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له نووسینگه‌كه‌یان هیچ بانگهێشتامه‌یه‌ك ده‌رنه‌چووه به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه و دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه نه له پارێزگای كه‌ركووك و نه له هیچ شوێنێكی دیكه.