کرووس بە تەواوەتی بێ هیوا بووە

تۆنی کرووس
تۆنی کرووس

تۆنی کرووس، ناوەڕاستکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و هەروەها یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، بە تەواوەتی لە بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2024 بێ هیوا بووە.
تۆنی کرووس ناوەڕاستکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، هەروەها یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانە شاهانەکە، یەکێکە لە پاڵێوراوان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر، بەڵام ئەو یاریزانە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی دەڵێت، ئەو هیچ چانسێکی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە نەماوە و بەهێزترین پاڵێوراویش بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە، ڤینیسیۆس جونیۆر هاوڕێی پێشووی لە یانەی ریاڵ مەدریدە.
تۆنی کرووس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت، ئەو هەرگیز بیری لە بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر نەکردووەتەوە، هەروەها دەشڵێت یاریزانی هاوشێوەی ئەو هیچ چانسێکیان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە نیە.