هۆكاری جیابوونەوەی مۆرتا و ئالیس ئاشكرا دەبێت

ئالیس بۆ یەكەمجار چیرۆكی یەكترناسینەكەی لەگەڵ مۆراتا ئاشكرا دەكات

بەهۆی پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ئەیسی میلان، ئالڤارۆ مۆراتا و هاوسەرەکەی لە یەکتری جیابونەتەوە، هاوسەرەكەشی چیرۆكی یەكترناسینەكەی لەگەڵ هێرشبەرە ئیسپانییەكە بۆ یەكەمجار ئاشكرا دەكات.
هەفتەی رابردوو ئالڤارۆ مۆراتا هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، لە ئالیسای هاوسەری جیابووەتەوە، بەڵام بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکاری جیابونەوەی بکات.
 دوای تێپەڕبوونی نزیکەی هەفتەیەک بەسەر جیابوونەوەی نێوان مۆراتا و ئالیس، هێرشبەرە نوێیەكەی یانەی ئەیسی میلان ئاشکرای کرد، بەهۆی ئەوەی هاوسەرەکەی دژی بڕیاری چوونی بۆ ئیتاڵیا بووە، بڕیاریانداوە لە یەکتری جیاببنەوە، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.
ئالیس لە ناوچەیەكی بچووكی ئیتاڵیا بە ناوی مێستری لە ساڵی 1995ـە لە دایكبووە، دواتر بووەتە یەكێك لە نماییشكار و دیزاینەرە بەناوبانگەكان و بووە خاوەنی كارگە و براندری خۆی بە ناوی (ئاڤریل گاو) تایبەت بە پێڵاو و جانتای خانمان.
ئالیس چیرۆكی یەكتر ناسینەكەی لەگەڵ مۆراتا بۆ رۆژنامەی سەنی بەریتانیا دەگێڕێتەوە و دەڵێت: كاتێك لە 2016 مۆراتا لە یوڤێنتۆس یاریی دەكرد، جارێكیان لە رێگەی ئینستاگرام نامەیەكی بۆ ناردم، بەڵام من زۆر بە درەنگەوە وەڵامم دایەوە، دواتر یەكترمان بینی و لە 2017 بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر كەسایەتی دیار و ئەستێرەی بەناوبانگ هاوسەرگیریمان كرد و پێشوازیمان لە منداڵ كرد و ئێستا خاوەنی چوار منداڵین.