ریال مەدرید بووە پاڵەوانی سووپەری ئەورووپا

ریال مەدرید ریكۆردەكەی بارسێلۆنای تێكشكاند بووە یەكەمین یانە شەش ناسناوی سووپەری ئەورووپا بباتەوە

ریال مەدرید بۆ جاری شەشەم بووە پاڵەوانی جامی سووپەری ئەورووپا و ریكۆردەكەی بارسێلۆنا و ئەیسی میلانی تێكشكاند، لە لایەكی دیكەیشەوە كلیان ئێمباپێ یەكەمین گۆڵی فەرمی خۆی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید تۆمار كرد و یەكەمین ناسناوی ئەورووپاشی بردەوە.

لە یاریگەی نارۆدۆی لە شاری وارشۆی پایتەختی هۆڵەندا لە یاریی جامی سووپەری ئەورووپا، ریال مەدریدی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و ئاتاڵانتای پاڵەوانی یۆرۆپالیگ رووبەڕووی یەكتربوونەوە.
لە نیوەی یەكەم هیچ لایەك نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەكتر بهەژێنن، بەڵام لە نیوەی دووەم  لە ماوەی 10 خولەك فیدریكۆ ڤاڵڤێردی و كلیان ئێمباپێ هەریەكەیان گۆڵێكیان كرد و ناسناوی سووپەری ئەورووپایان بۆ ریال مەدرید بردەوە.
كلیان ئێمباپێ لە كۆی 308 یاریی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نەیتوانی هیچ ناسناوێكی ئەورووپی بباتەوە، بەڵام لەگەڵ ریال مەدرید لە یەكەمین یاریی ناسناوی ئەورووپای بەدەستهێنا.
یانەی ریال مەدرید لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو چوارجار ناسناوی سووپەری ئەورووپای بەدەستهێنا، بووە یەكەمین یانەش لە مێژوودا شەشجار ئەو ناسناوە بباتەوە، بارسێلۆنا و ئەیسی میلانیش لە پلەی دووەم دێن هەریەكەیان 5 ناسناویان بردووەتەوە، لە پلەی سێەمیش لیڤەرپوول دێت خاوەنی 4 ناسناوی سووپەری ئەورووپایە.