ئەمریکا چاوی لە مێدالیای زێڕی ئۆڵمپیکە

هەڵبژاردەی ئۆڵمپیکی ئەمریکا
هەڵبژاردەی ئۆڵمپیکی ئەمریکا

هەڵبژاردەی باسکەی ئۆڵمپیکی ئەمریکا، دوای سێ بردنەوەی لەسەر یەک لە قۆناغی کۆمەڵەکان، ئەمجارەیان رووبەڕووی بەرازیل دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی ئۆڵمپیکی باسکەی ئەمریکا، دوای سێ بردنەوەی لەسەر یەک، لە قۆناغی کۆمەڵەکانی ئۆڵمپیکی پاریس، ئەمجارەیان لە قۆناغی چارەکی کۆتایی و لە پێناو بەدەستهێنانی بلیتی قۆناغی پێشکۆتایی، رووبەڕووی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەبێتەوە، براوەی یارییەکەش لە قۆناغی پێشکۆتایی، رووبەڕووی براوەی نێوان سڕبیا و ئوسترالیا دەبێتەوە.
پێش یارییەکە ستێفان کۆری ئەستێرەی هەڵبژاردەی باسکەی ئەمریکا رایگەیاند، هەموو یارییەکان بۆ ئەوان قورسن، بۆیە دەبێت بە باشترین شێوە ئامادەکاری بۆ یارییەکە بکەن.