خانمانی بەڕازیل بە دوای تۆلەدا دەگەڕێن

هەڵبژاردەی خانمانی بەڕازیل
هەڵبژاردەی خانمانی بەڕازیل

هەڵبژاردەی خانمانی ئۆڵمپیکی بەڕازیل، دوای بەدەستهێنانی زنجیرەیەک ئەنجامی لاواز، بەڵام دواجار توانیان قۆناغی کۆمەڵەکان تێپەڕێنن، پاشان لە قۆناغی چارەکی کۆتاییش بردنەوەیان بەدەستهێنا، ئەمجارەیان لە قۆناغی پێشکۆتایی و لە پێناو بەدەستهێنانی بلیتی یاریی کۆتایی، رووبەڕووی هەڵبژاردەی خانمانی ئیسپانیا دەبنەوە.
خانمانی بەڕازیل هاوشانی خانمانی ئەمریکا زۆرترین بەشداریان لە ئۆڵمپیک کردووە، ئەو هەڵبژاردەیە هەشتجار بەشداریان لە ئۆڵمپیک کردووە، بەڵام هەرگیز مێدالیای زێڕیان بەدەست نەهێناوە، بۆیە هەموو ئامانجیانە ئەمجارەیان بە مێدالیە زەردەکەوە بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
خانمانی سامبا شەشەمجارە دەگەنە قۆناغی پێشکۆتایی و پێنج جار بە سەرکەوتوویی ئەم قۆناغەیان تێپەڕاندووە، بەڵام نەیانتوانیوە مێدالیای زێڕ ببەنەوە، سێجار پلەی چوارەم و سێجار مێدالیای زیو واتە دووەمی ئۆڵمپیکیان بەدەستهێناوە.
هەردوو هەڵبژاردەی خانمانی تۆپی پێ بەڕازیل و ئیسپانیا سێیەمجاریانە لە مێژوو رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، جارێکیان لە مۆندیالی 2015 بەڕازیلیەکان بردنەوەیان بەدەستهێنا، جاری دووەمیش قۆناغی کۆمەڵەکانی ئۆڵمپیکی ئەمساڵ بوو کە خانمانی لارۆخا براوە بوون.