سێنتکۆم: پێنج فرۆکەی بێ فڕۆکەوان و بەلەمێک و مووشەکێکی بالیستی حوسییەکانمان لەناوبرد

سێنتکۆم ڕایگەیاند، لە کەنداوی عەدەن و دەریای سوور پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمێک و مووشەکێکی بالیستی حوسییەکانمان لەناوبرد.

هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا ڕایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پێنج بەلەم و مووشەکێکی دژە کەشتیی حوسییەکان لە کەنداوی عەدەن و دەریای سوور و ناوچەکانی کۆنترۆڵکردنی ژێر دەسەڵاتییان لەناوبردووە.

هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) لە پلاتفۆرمی "X" ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هێزەکانی فەرماندەیی بە سەرکەوتوویی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە حوسییەکان لەناوبرد کە لە ناوچەکانی کۆنترۆڵی خۆیانەوە لە یەمەن هەڵدرابوون بە ئاڕاستەی کەنداوی عەدەن لەناوبرد، ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی فەرماندەیی ئەمڕۆ بەلەمێک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و مووشەکێکی دژە کەشتییان لە دەریای سووردا بە سەرکەوتوویی لەناوبردووە.

تاکو ئێستە هیچ لێدوانێک لەلایەن حوسییەکانەوە نەدراوە، بەڵام پێش دوو ڕۆژ حوسییەکان ڕایانگەیاند، کە کەشتییەکی بازرگانی (گرۆتۆن)یان لە کەنداوی عەدەن بە مووشەکی بالیستیک کردۆتە ئامانج

لە 18ـی تەممووزدا، عەبدولمەلیک ئەلحوسی، سەرۆکی حوسییەکان ئاشکرای کرد، ژمارەی ئەو کەشتیانەی تا ئێستە حوسییەکان لەناویان بردووە 170 کەشتییە کە پەیوەندییان بە ئیسرائیل و ئەمەریکا و بەریتانیاوە هەیە، هەروەها ڕاشی گەیاند، خواستی فراوانکردنی هێرشەکانە لە زەریای هیندی و دەریای ناوەڕاست.