رۆمیۆ هەکاری: به‌هۆی هێزی نایاسایی كریستیانه‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه

رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی بەیت نەهرەین
رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی بەیت نەهرەین

سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی بەیت نەهرەین ڕایدەگەیەنێت: به‌هۆی هێزی نایاسایی، كریستیانه‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌، دەشڵێت: کریستیانەکان بەهۆی ململانێی نێوان هێزە نایاساییەکان، هەمیشە لە نائارامی و دڵەڕاوکێدا دەژین. 

رۆمیۆ هەکاری سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی بەیت نەهرەین بەکوردستان24ـی راگەیاند،  بەهۆی هێرشی داعشەوە 200 هەزار کرسیتیان لە دەشتی نەینەوا ئاوارەبوون.

راشیگەیاند: بەهۆی هەبوونی هێزی نایاسایی و ململانێی نێوان هێزەکان، کرسیتیانەکان ناتوانن بگەڕێنەوە بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە دەشتی نەینەوا.

 

رۆمیۆ هەکاری گوتی: زیاتر لە دووسەد هەزار کرسیتیان لە دەشتی نەینەوا لە( بەغدێدە، حەمدانیە، بەرتللە، تلسقۆف و بەعشیقە و بەهزانی، لەگەڵ تلکێف ئاوارەبوون و ناوچەکانیان جێ هێشت و هاتنە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.

دەڵێت: لەبەر ئەوەی تا ئێستا ئەو ناوچانە ئاوەدان نەکراونەتەوە، هاوکات ئەو هێزانەی ئێستا لەو ناوچانە لە ململانێدان، بوونەتە هۆکاری ئەوەی کریستیانەکان ئەزیەت بدرێن،  دەشڵێت: کریستیانەکان لەڕووی ئەمنی و سەربازیی و ژیانەوە ئاسوودە نین، هەمیشە لە دڵەڕاوکێ دەژین.