ئەمەریکا 24 تۆپ لە جۆری هایزەر بۆ پێشمەرگە دابین دەکات

K24 – هەولێر:

24 تۆپ کە بە چەکی قورس ناسراوە، لەلایەن ئەمەریکاوە درایە وەزارەتی پێشمەرگە و لە ڕێوڕەسمێکدا ڕادەستی هەردوو هێزی پشتیوانی یەک و دووی سەر بە وەزارەت کران.

لەلایەن خۆیەوە، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند دەبێ بەردەوام بین لە تێکشکاندنی داعش.

لە ماوەی ڕابردووشدا، بەهەمان شێوە چەک و کەرەستەی سەربازی دیکە بە لیواکانی پێشمەرگە دراون، جگە لە مەشق و ڕاهێنانی بەردەوام و هاوکارییکردنی وەزارەتی پێشمەرگە لە پرۆسەی چاکسازیدا لەلایەن هاوپەیمانان بە تایبەت ئەمەریکا.