سوودانی داوای هاوكاری له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسشرائیل له تۆڵه‌ی كوژرانی ئیسماعل هه‌نییه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له تاران، مه‌ترسییه‌كانی شه‌قامی عێراقیش له‌باره‌ی شكستهێنانی ئاگربه‌ستی نێوان گرووپه‌كانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی عێراقی و هێزی هاوپه‌یمانانیش ڕوو له زیادبوونه. به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی شه‌وی دووشه‌ممه كرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د، كه تێیدا پێنج سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی برینداربوون و برینی یه‌كێكیان سەختە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی بۆ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وست ڕایگه‌یاند، دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سد، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوەزیرانی عێراق داوای له سه‌ركرده شیعه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه، له پاراستنی ئاگربه‌سته‌كه پشتیوانی حكوومه‌ت بن و هۆشداری ئه‌وه‌ش داوه، ئه‌گه‌ر عێراق په‌لكێشی ناو جه‌نگێكی فراوان بكرێت، لێكه‌وته‌كانی مه‌ترسیدار ده‌بن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، شه‌وی ڕابردوو سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی مه‌ترسی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه له ماڵی هادی عامری، له‌گه‌ڵ سوودانی له‌سه‌ر پاراستنی عێراق و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و گرووپانه ڕێككه‌وتوون، كه له‌وانه‌یه له وه‌ڵامی ئێران‌دا بۆ ئیسرائیل به‌شدار بن، به‌ڵام وه‌ك خۆی دووپاتیكرده‌وه، كارێكی ئه‌سته‌مه سوودانی بتوانێت له‌و دۆخه‌دا ڕێگری له به‌شداریكردنی موقاوه‌مه‌ی عێراقی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران‌دا بۆ ئیسرائیل بكات.
به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، شیعه‌كان له‌باره‌ی به ئامانجگرتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داره‌كه‌یان له ناوڕاسته‌وه گرتووه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن گرووپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قه‌وه، ئه‌و راستییه‌ش به گوته‌كانی حه‌سه‌ن سالم، په‌رله‌مانتاری ئه‌و گرووپه‌وه دیار بوو، كاتێك جه‌ختی له به‌كارهێنانی هێز بۆ په‌له‌كردن له ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان كرده‌وه.
هه‌فته‌نامه‌ی نیوزی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌یه‌وه نووسیویه‌تی، پێده‌چێت له‌گه‌ڵ زیاتربوونی گرژییه‌كان، گرووپه عێراقییه‌كانیش له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سڵ نه‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێدوانی عه‌لی ئه‌سه‌دی، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی گرووپی نوجه‌بای وه‌ك نموونه هێناوه‌ته‌وه، كه گوتوویه‌تی: بوونی ئه‌و هێزانه له عێراق ناڕه‌وا و نایاساییه و حكوومه‌تی عێراق له كرده‌وه‌كانیان ئاگادار نییه، ئه‌مه‌ش ڕه‌وایه‌تی به موقاوه‌مه‌ی عێراقی ده‌دات له‌ڕوویان بوه‌ستێته‌وه.
له‌كاتێكیشدا تا ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا هیچ پلنێكی بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق رانه‌گه‌یاندووه، ئه‌مه‌ش داواكاری گرووپه عێراقییه‌كانی بۆ كۆتاییهێنان به ئاگربه‌ستیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیاتر كردووه.