کەناڵێکی ئیسرائیلی دیمەنی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر زیندانیەکی فەڵەستینی بڵاو دەکاتەوە

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی دیمەنێکی شۆکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا سەربازانی ئیسرائیل دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر دەستگیرکراوێکی فەڵەستینی لە زیندانی "سیدی تیمان" لە بیابانی نەقب کە بە "گوانتانامۆی ئیسرائیل" ناسراوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت سەربازانی ئیسرائیل دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر زیندانییەکی فەڵەستینی، ئەویش کەل و پەلیان خستووەتە ناو کۆمی و دواتر زیندانییەکە بە برینداری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. کە پیدەچێت کۆمی دڕابێت و فەقەراتی شکابێت.

کەناڵەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا باس لەوە دەکات، لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەستگیرکراوەکانی حەماس وا دەردەکەون کە بەدەست بەستراوی لەسەر زەوی پاڵکەوتوون و چاویشیان داپۆشراوە، لەناکاو 100 سەربازی یەدەگ بینران کە یەکێک لە دەستگیرکراوەکانیان دەبردە لایەک، پێدەچێت ئاگاداری کامێرا ئەمنییەکان بن بۆیە ویستیان بە قەڵغان هەوڵی شاردنەوەی کارەکانیان بدەن.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەش کرد: "وێنەکە بەڵگەنامەی ئەو تاوانە نیشاندەدات کە کارمەندانی یەدەگ کردوویانە ئەویش نێربازییە، دەشڵێ: "دوای چەند کاتژمێرێک، دەستگیرکراوەکە تووشی خوێنبەربوون و بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و برینەکانی قوڵ بوون، دواتر لە هەڵسەنگاندنی پزیشکی ئاشکرا کراوە برینەکانی ئەو زیندانە لە ئەنجامی خستنە ژوورەوەی کەل و پەلێکە بۆ ناو لاشەی."

کەناڵەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە "ئەو دەستگیرکراوەی کە لە بەڵگەنامەکاندا دەردەکەوێت بەشداریی لە هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەردا نەکردووە و ئەندامی هێزە چەکدارەکان نەبووە"، تەنیا ئەفسەرێکی پۆلیسی حەماس بووە لە بەشی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان."

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، "ئەو کەسە لە سەرەتای شەڕەکەدا دەستگیر نەکراوە، بەڵکو لە مانگی ئاداردا دەستگیرکراوە، بە پێچەوانەی ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرێت، هەروەها ئەندامی پەرلەمانی بزووتنەوەی حەماسیش نەبووە بەڵکو لە کەمپی پەنابەرانی جەبەلیە دەژیا".

ئەم دیمەنانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا شەپۆلێکی ناڕەزایی لێکەوتەوە و یەکێک نووسیویەتی: "سەیری ئەوە بکە کە بەیەکەوە کار دەکەن بۆ دەستدرێژیکردنە سەری. سوپای ئیسرائیل پرە لە کەسانی قێزەون و  دەستدرێژیکار و بکوژ و هاوڕەگەزخواز".

ئەم گرتە ڤیدیۆیە، دوای ئەوە دێت کە دەزگای فەرمی پەخشی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، 10 سەرباز بە توندی لە دیلێکی خەڵکی غەززەیان داوە، کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، هەتا کۆمی کراوەتەوە، ئەمەش پێویستی بە پۆلیسی سەربازی هەبووە لێکۆڵینەوە لەو بارەوە بکات.

هەروەها ماڵپەڕی 'Ynet' دەڵێت، "هەندێک بەڵگە لە دەستی لێکۆڵەرانی پۆلیسی سەربازیدا هەیە، کە گومانەکان بەهێزتر دەکەن، کە ڕاهێنەرانی زیندان کردەوەی نێربازیان بەرامبەر ئەو زیندانییە ئەنجامداوە کە دەستبەسەر کراوە"، ئاماژەی بەوەش کردووە، "ڕاپۆرتێکی پزیشکی ئاماژە بەوە دەکات کە زیندانییەکە لە ئەنجامی برینەکانیدا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە".