محه‌ممه‌د خورشید: لایه‌نه سیاسییه‌كانی كه‌ركووك له دواساته‌كاندا له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ڕێك ده‌كه‌ون
مامۆستایه‌كی زانكۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، خراپبه‌كارهێنانی ئیداره‌ی كه‌ركووك و گه‌نده‌ڵی و گرنگینه‌دان به داواكارییه‌كانی خه‌ڵك، وا ده‌كات دۆخی شاره‌كه ناخۆش بكات و هاووڵاتییان بێزاری ده‌رببڕن.
ڕۆژی شه‌ممه، 10ـی ئابی 2024،، محه‌ممه‌د خورشید، مامۆستای زانكۆ تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، دواكه‌وتنی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانی شاره‌كه و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌یه.
محه‌ممه‌د خورشید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هاووڵاتییانی كه‌ركووك به ئومێده‌وه به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كرد بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی خۆیان ئاماده‌ییان هه‌بێت و خزمه‌تی شاره‌كه‌یان بكه‌ن.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ باسی له‌وه‌ش كرد، خراپبه‌كارهێنانی ئیداره‌ی كه‌ركووك و گه‌نده‌ڵی و گرنگینه‌دان به داواكارییه‌كانی خه‌ڵك، وا ده‌كات دۆخی شاره‌كه ناخۆش بكات و هاووڵاتییان بێزاری ده‌رببڕن و ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك چاره‌یان بكات.
ناوبراو گوتیشی، به‌ده‌ستنه‌هێنانی ده‌نگی زۆرینه و پێویست له لایه‌ن پارت و هاوپه‌یمانییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، پێویست به‌وه ده‌كات، هه‌موو لایه‌ك ڕێك بكه‌ون بۆ پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه.
هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پارته سیاسییه‌كانی كه‌ركووك له دواساته‌كاندا ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتنی سیاسی بۆ پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا.