مۆراتا و هاوسەرەکەی لە یەکتری جیابوونەوە

دوای هەشت ساڵ پەیوەندی و هەبوونی چوار منداڵ لەیەكتر جیابوونەوە

ئالڤارۆ مۆراتا هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ هەڵبژاردەکەی و بەدەستهێنانی ناسناوی یۆرۆی رابردوو، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام جیابوونەوەی خۆی لە خێزانەكەی راگەیاند.

مۆراتای تەمەن 31 ساڵ مانگی رابردوو دوای بردنەوەی نازناوی یۆرۆی 2024 بەیەكەوە لەگەڵ ئالیسی خێزانەكەی و منداڵەكانی ئاهەنگیان گێرا و دەركەوتن، هیچ كەسێك بە خەیاڵی دا نەدەهات لەم كاتەدا مۆراتا بریارێكی لەم چەشنە بدات،

مۆراتا لەبارەی جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی هیچ شتێكی نەدركاندووە، تەنیا نووسیویەتی: دوای ساڵانێک لەگەڵ هاوسەرەکەم بڕیارماندا جیاببینەوە.

مۆراتا و ئالیس لە ساڵی 2016 بۆ یەکەمجار یەکتریان ناسی و ساڵێک دواتر ئاهەنگی یەکترناسینیان ئەنجامد و پاشان لە ساڵی 2022 بە شێوەیەکی فەرمی ئاهەنگی هاوسەرگیریان ئەنجامدا و خاوەنی چوار منداڵن، سێ کوڕ و کچێک.