لەدوای 16ـی ئۆکتۆبەر کورد زیاتر لە 100 پۆستی لەکەرکووک لەدەست داوە
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و سه‌ندنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی پۆسته‌كانی كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كانی دیكه له كورد، كورد هه‌وڵی دا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا، پێگه‌ی خۆی له‌و ناوچانه به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، كه له‌سه‌رده‌می پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووكدا زیاتر له 108 پۆستی كارگێڕی و ئه‌منیی لێ وه‌رگیرابووه‌وه.
خه‌ونی كوردستانیان ئه‌وه‌بوو له‌ڕێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه پۆسته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام ڕێككه‌وتنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌شێك له پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی شاره‌كه و دابه‌شكردنی زۆربه‌ی پۆسته‌كان بۆ عه‌ره‌ب، خەونی چەند ساڵەی کوردانی کەرکووکی زڕاند .
له سه‌رده‌می سیستەمی سیاسیی نوێی عێراقی دوای ڕووخانی ڕژێم، دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره‌دا به‌گوێره‌ی ژماره‌ی كورسیی پێكهاته‌كان بوو، كوردیش وه‌ك پێكهاته‌ی زۆرینه‌ی شاره‌كه، به‌شی زۆری پۆسته گرنگه‌كانی به‌ده‌سته‌وه بوو.
پێش ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، كورد پۆسته‌كانی پارێزگاری كه‌ركووك و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی ته‌ندروستی، ئاو، كشتوكاڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كان، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركووك، دوبز، داقوقی به‌ده‌سته‌وه‌بوو، به‌ڵام دوای ئه‌و ڕووداوە، زۆربه‌ی پۆسته‌كانی له‌ده‌ست دا.
ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017، ده‌سه‌ڵاتی كوردی له ناوچه جێناكۆكهکان به قۆناغێكی نوێ سپارد، ئه‌ویش بێبه‌شكردنی بوو له پۆسته گرنگه‌كانی شاره‌كه، كه زیاتر له 100 پۆست بوون.
له قۆناغی دوای ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، به‌رده‌وام به‌رپرسانی كورد دوور ده‌خرانه‌وه، ئه‌وه‌ی مایه‌وه فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركووك، به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، شاره‌وانی و نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی بوون.
جگه له كه‌ركووك، له نه‌ینه‌وا، دیاله و سه‌ڵاحه‌دینیش كورد ده‌یان پۆستی گرنگی له‌ده‌ست دا. له‌وانه پۆستی قایمقامی خورماتوو له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین کە دوای ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر درایه نه‌ته‌وه‌ی توركمان. به‌و پێیه‌ی پێش 16ـی ئۆكۆتبه‌ر، پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سه‌ڵاحه‌دین و دابه‌شكردنی كاره‌بای پارێزگاكه لای كورد بوون، له‌سه‌ر ئاستی قه‌زای خورماتووش له كۆی 32 پۆست، 12 پۆستیان به‌ده‌ست كورده‌وه بوون، وه‌ك قایمقام، په‌روه‌رده، شاره‌وانی، ته‌ندروستی، كاره‌با، كشتوكاڵ، ئه‌وقاف، نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی، نه‌خۆشخانه‌ی گشتی و چه‌ند پۆستێكی دیكه‌ی كارگێڕی، به‌ڵام ئێستا به‌شی زۆری ئه‌و پۆستانه‌ی له‌ده‌ست داوه.
دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر لێكه‌وته‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ردا، خه‌ونی كوردستانییان ئه‌وه‌بووه به له‌به‌رچاوگرتنی بەرکەوتەکانی هه‌ڵبژاردن، پۆسته‌كانی وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام به‌رێككه‌وتنی یه‌كێتی و به‌شێك له عه‌ره‌به‌كان، زۆرترین پۆستی شاره‌كه بۆ عه‌ره‌ب و كه‌مترینیش بۆ كورد دانرا، ئه‌م ناهاوسه‌نگییه له دابه‌شكاریی پۆسته‌كان، زیانێكی گه‌وره‌ی له‌و خه‌ونه‌ی كورد دا كه چه‌ندین ساڵه به‌هیوای به‌دیهاتنی بوون.