عێراق هێزەکانی لە سنووری سووریا خستووەتە ئامادەباشیەوە
عێراق به‌درێژایی 600 كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ سووریا هێزه‌كانی خستۆته ئاماده‌باشییه‌وه و بۆ ڕێگریی له دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و بارگرژییه‌ی له دێره‌زور هه‌یه بۆ سنووری وڵاته‌كه‌ی، هێزێكی زۆری بڵاو کردووەتەوە و كامێرا و خاڵی پشكنینه‌كانی زیاتر كردووه.
گوته‌بێژی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراقیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت "دۆخی سنوور باشه و هه‌ر دزه‌كردنێك هه‌بێت ڕووبه‌ڕووی كوشتن و ده‌ستگیركردن ده‌بنه‌وه" لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت: ئه‌و ئاڵۆزییه ئه‌منییه‌ی له سووریا هه‌یه هه‌ڕه‌شه‌یە له‌سه‌ر عێراق.
دوابه‌دوای ئازادكردنی 1500 به‌ندكراوی داعش له باكووری ڕۆژئاوای سووریا له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه، عێراق بایه‌خی زیاتر به پاراستی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ده‌دات. ترسی له‌وه‌یه ئه‌ندامانی داعش سنووری وڵاته‌كه‌ی ببه‌زێنن و جارێكی تر هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامیی وڵات دروست بكه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ئه‌و بارگرژییه‌ی له‌نێوان هه‌سه‌ده و هۆزێكی عه‌ره‌بی له ده‌وروبه‌ری دێره‌زور هه‌یه به‌مه‌ترسییه‌كی دیكه داده‌نرێت.
سه‌باره‌ت به ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كان له‌سنووری عێراق و سووریا، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاندووه "عێراق ماوه‌یه‌كی زۆره كار له‌سه‌ر باشتركردنی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا ده‌كات، هه‌ر دزه‌كردنێك هه‌بێت ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووی كوشتن و ده‌ستگیركردن ده‌بێته‌وه، له‌وانه‌ش تاوه‌ری چاودێری و دیواری كۆنكرێتی هه‌ن، فڕۆكه‌ش به‌رده‌وام چاودێریی ئاسمان و جموجۆڵه‌كانی سنوور ده‌كات، هاوكات هێزێكی زۆریش به‌درێژایی ئه‌و سنووره له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك جێگیر كراون".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، یاسر وه‌تووت، له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سنووره‌كه‌مان پارێزراوه، به‌ڵام نابێت ئه‌و بارگرژییه‌ی له سووریا هه‌یه له‌به‌رچاو نه‌گرین، ئه‌وه‌ی له دێره‌زور ڕووده‌دات كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر عێراقه‌وه ده‌بێت. وەتووت دەشڵێت: سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا تا ئێستا جێی مه‌ترسییه، چونكه ئه‌و سنووره به ته‌واوی به‌ده‌ست هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریاوه نییه، بۆیه ترس هه‌یه به‌رده‌وام گرووپه تیرۆریستییه‌كان له‌و سنووره‌وه به ئاسانیی بپه‌ڕنه‌وه.
هاوكات، جاسم محه‌مه‌د كاكه‌یی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاندووه "چاودێریی دۆخی سنوور و ڕووداوه‌كانی حه‌سه‌كه و باكووری ڕۆژئاوای سووریا ده‌كه‌ن. ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سووریا له ڕۆژئاواوه هاوسنووری نه‌ینه‌وایه، هێزێكی زۆری ئه‌منی جێگیر كراون. تائێستا هیچ گروپێكی چه‌كدار دزه‌یان نه‌كردووه و له به‌شی زۆری ئه‌و سنووره، كامێرای چاودێری و به‌ربه‌ستی ئه‌منی دانراون".