ئەم 5 یاریزانە بۆ شوێنگرەوەی كارڤاخاڵ بەربژێر كراوە

سەرەڕای ئەوەی دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان داخراوە، بەڵام رێگە بە ریال مەدرید دەدرێت یاریزانێك بۆ شوێنگرەوەی كارڤاخاڵ بگوازێتەوە

سەرەڕای ئەوەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ماوەیەکی زۆرە داخراوە، بەڵام یاسا رێگە بەو یانانە دەدات، ئەوانەی یاریزانەکانیان بەهۆی پێکان تا کۆتایی وەرز دادەبڕێن، یاریزانێکی لە هەمان پێگە و شوێن بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام بە مەرجێک ئەو یاریزانە گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەیەک نەبێت، ریاڵ مەدرید کۆمەڵێک بژاردەی بەردەستە بۆ ئەوەی یەكێك لەو یاریزانانەی سەربەستە بۆ شوێنگرەوەی کارڤاخاڵ بیگوازێتەوە.

دیارترین بەربژێران بۆ شوێنگرەوەی کارخاڤاڵ

1ـ سێرگی ئۆریێ فەڕەنسی  تەمەن 31 ساڵ دوایینجار یاریی بۆ گەڵاتەسەرای توركی کردووە و بەهاکەشی 3.70 ملیۆن یۆرۆیە، ئەو یاریزانە لە کاروانی وەرزشی 397 یاری کردووە و خاوەنی 22 گۆڵ و 22 ئاسیستە و یاریی بۆ هەشت یانەی جیاواز کردووە. 

2ـ سێدریک سوارێزی پۆرتوگاڵی تەمەن 33 ساڵ، دوایینجار لە ریزەکانی ئارسێناڵ یاریکردووە و بەهاکەشی تەنها 2 ملیۆن یۆرۆیە، ئەو یاریزانەش لە کاروانی وەرزشی خۆی 346 یاریی کردووە و خاوەنی 7 گۆڵ و 30 ئاسیستە و یاریی بۆ شەش یانەی جیاوازی کردووە.


3ـ بۆنا سار بەرگریکاری سەنیگالی تەمەن 32 ساڵ دوایینجار لە ریزەکانی یانەی بایرن میونشن یاریکردووە و بەهاکەشی تەنها 1.5 ملیۆن یۆرۆیە. ئەو یاریزانەش لە کاروانی وەرزشی 322 یاریکردووە و خاوەنی 17 گۆڵ و 24 ئاسیستە.


4ـ ماریۆ فێرناندێز بەڕازیلی تەمەن 34 ساڵ، دوایین یانە کە یاریی بۆ کردووە یانەی زێنیتی رووسی بووە، بەهەکاشی تەنیا 1.5 ملیۆن یۆرۆیە. ئەو یاریزانەش لە کاروانی وەرزشی خۆی 449 یاریکردووە و خاوەنی 14 گۆڵ و 55 ئاسیستە.

5ـ ماڵۆن رۆمیۆ فەڕەنسی تەمەن 29 ساڵ، دوایین یانە کە یاریی بۆ کردووە یانەی کاردیف سیتی بووە و بەهاکەشی تەنیا یەک ملیۆن یۆرۆیە، ئەو یاریزانەش لە کاروانی وەرزشی 314 یاریکردووە و خاوەنی سێ گۆڵ و 15 ئاسیستە.