هێشتا یانەی فەنەرباهچە پارە لە ڕیاڵ مەدرید وەردەگرێت

ئاردا گولەر یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید
ئاردا گولەر یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید

یانەی فەنەرباهچەی تورکیا سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە ساڵێکە بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ، ئاردا گولەر ناوەڕاستکاری پێشووی یانەکەی پێشکەشی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا کردووە، بەڵام ئەو یانەیە رەنگە تاوەکو ناوەڕاستی ئەم وەرزە، کوژمەیەکی دیکەی پارە لە یانە ئیسپانیەکەوە دەست بکەوێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یەکێک لە مەرجەکانی گرێبەستی یانە تورکیەکە لەگەڵ یانە شاهانەکە، لەسەر گواستنەوەی ئاردا گولەر ئەوەیە، لە دووەم وەرزی ئەگەر ئەو یاریزانە 25 یاریی بە درێسی مێرنگی بکات، پێویستە ئەو یانەیە بڕی دوو ملیۆن یۆرۆی دیکە، وەکو پاداشت پێشکەشیان بکات.

ناوەڕاستکارە لاوەکەی شاهانەکان تاوەکو ئێستا لە وەرزی 2024-2025 لەگەڵ یانەکەی، بەشداری 10 یاریکردووە و ئەگەر بێتو تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە، بەشداری 15 یاریی دیکە بکات، ئەو کات پێویستە مێرنگی وەکو پاداشت دوو ملیۆن یۆرۆی دیکە پێشکەشی یانەی فەنەرباهچە بکات.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی فەنەرباهچە لەسەر داواکاری جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەکەی، ئامادەن زستانی داهاتوو ئۆفەرێک پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن، بۆ ئەوەی ئاردا گولەر بە شێوەی خواستن. تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە بگوازنەوە ریزەکانیان.